كەمال فاتیح: بۆ ئەمساڵ لە چیای گڵەزەردە دوور لە چاوی كامێراكان چاودێریی بینینی مانگ دەكەین

كەمال فاتیح راسیپێردراوی لیژنەی باڵای بینینی مانگ و سەرپەرشتیاری روانگەی شێخ حەسەنی گەڵەزەردە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ ئەمساڵ لە چیای گڵەزەردە و دوور لە چاوی كامێراكان چاودێریی بینینی مانگ دەكەین، چونكە لە ساڵانی رابردوودا هەندێك لە راگەیاندنەكان بەخراپی مامەڵەیان كرد لە رووماڵەكاندا لە كاتێكدا كە وێنەی زیندوو هەبێت كارێكی جوانتربوو لە شوێنەوارێكی وەك گڵەزەردە كە دەبووایە هەموو كورد شانازی پێوەبكات.

وتیشی، ” بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژن كەسانێك هەن ئاستی بینینیان زۆر باشە و دەكرێت سوود لەو كەسانە وەربگیرێت”.

راشیگەیاند، كوردستان و سعودیە لەسەر یەك هێڵی نزیكین و كاتی بانگدانمان نزیكە و بابەتەكە شەرعییەوە و ئەوانیش بە بەڵگەوە بڕیاردەدەن و لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمی کوردستان خۆی چاودێریی بینینی مانگ دەكات و بڕیاردەدرێت.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی گرنگ لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درا

بابەتی دواتر

سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعش هێرشیكردەسەر گوندێكی كەركوك

چەكدارانی داعش هێرشیانكردەسەر گوندێكی ناحیەی ڕەشادی سەر بە پارێزگای كەركوك. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، چەكدارانی داعش هێرشیانكردووەتە…
Total
0
Share