كۆرۆنا لە هەرێم.. لە 24 كاتژمێری ڕابردوو 22 كەس گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو هەزار و 220 كەس تووشی كۆرۆنابوون و 22 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو هەزار و 220 توشبووی كۆرۆنا تۆماكراوە، لە بەرامبەریشدا 701 توشبوو چاكبوونەتەوە و 22 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

ڕێژەی مردن بە كۆرۆنا ماوەی چەند ڕۆژێكە لەهەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە ئەویش بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای جۆری دەلتا و لە سلێمانیش دوێنێ هەشت كەس بەهۆی جۆرەنوێیەكەی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی توشبووانی كۆرۆناش لەهەرێم گەیشتە 209 هەزار و 220 توشبوو، لەو ڕێژەیەش 189 هەزار و 481 كەس چاكبوونەتەوە و چوارهەزار و 648 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تانەکەی یەکێتی لەلایەن دەستەی دادوەریی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە وەرگیرا

دەستەی دادوەریی کۆمسیۆن تانەیەکی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی وەرگرت کە لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی دابوو. بەپێی بڕیارێکی…
Total
0
Share