بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ ڕووبەڕووی هێرشەكانی توركیا ببنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوادەكات هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ ڕووبەڕووی هێرشەكانی توركیا ببنەوە و دەڵێت، “بەئامانجگرتنی خەڵكی سڤیل و بێتاوان ئیدانە دەكەین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێكی لەبارەی هێرشەكەی ئەمڕۆی توركیا بۆ سەر زاخۆ بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانییان و شەهیدانی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی سنووری ئیدارەی زاخۆ دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین”.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەكاتەوە، “بەزاندنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و چەندبارەبوونەوەی تۆپباران و هێرشەكانی سوپای توركیا و بەئامانجگرتنی خەڵكی سڤیل و بێتاوان ئیدانە دەكەین. داوا لە حكومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان دەكەین ڕووبەڕووی ئەم پێشهاتە نەخوازراوانە ببنەوە كە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی خەڵكەكەیان ڕووبەڕووی مەترسی كردووەتەوە”.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا دەڵێت، “ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگریكردن لەم هێرشانە پەیوەستە بە هەڵوێستی نیشتمانی و یەكگرتوویی هەموو لایەكەوە و دەبێت كۆدەنگیی نیشتمانی بەرامبەر ئەم ڕووداوانە دروستبكرێت”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی: بەهەماهەنگیی حكومەتی هەرێم ڕێگری لە پێشێلكارییەكانی توركیا بكرێت

بابەتی دواتر

زیاتر لە 90 پەرلەمانتار داوای کۆبوونەوەی بەپەلە بە ئامادەبوونی کازمی دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی ژمارەیەكی زۆر لە كادری بە توانا و دڵسۆزی هەیە و دەتوانێت باشتر خزمەتی هاوڵاتییان بكات

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی…
Total
0
Share