سەرۆك كۆمار: چیتر مایەی قبوڵکردن نییە و پێویستە تورکیا ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرێت

سەرۆك كۆماری عێراق سەركۆنەی هێرشەكەی توركیا بۆسەر زاخۆ دەكات و دەڵێت، چیتر مایەی قبوڵکردن نییە و پێویستە تورکیا ڕێز لەسەروەری و دراوسێیەتی عێراق بگرێت.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی پێشێلکردنی سەروەری عێراق و شەهیدکردن و بریندارکردنی هاووڵاتیانی سڤیل دەکەم لە سنووری دهۆک لەلایەن تورکیاوە.

بەرهەم ساڵح وتیشی، “دووبارەبوونەوەی هێرشەکان پەرەسەندێكی مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی و چیتر مایەی قبوڵکردن نییە و پێویستە تورکیا ڕێز لە سەروەری و دراوسێیەتیی عێراق بگرێت و لەژێر هیچ پاساوێک هێرشی لەو جۆرە دووبارەنەکاتەوە، کە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییەکانە”.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای توركیا بۆردومانی گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كرد و بەهۆیەوە هەشت گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 26ی دیكەش برینداربوون.

قوربانییانی ڕووداوەكە بەمەبەستی گەشتكردن سەردانی ناوچەكەیان كردبوو.

بابەتی پێشتر

دی یۆنگ بەرشلۆنە و مانچستەری هەڵواسیوە

بابەتی دواتر

گرووپێكی چەكدار هەڕەشەی هێرشی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە توركیا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share