تەرمی گەنجێك لە چیای ئەزمەڕ دۆزرایەوە

تەرمی گەنجێك لە چیای ئەزمەڕی شاری سلێمانی دۆزرایەوە كە ئاسەوای گولـلە بە جەستەوەیە بوو.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، تەرمی گەنجێك بە ناوی (كۆیار حەسەن) لە چیای ئەزمەڕ دۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تاوەكو ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی گەنجەكە دیارنییە، بەڵام ئاسەواری گوللە بەجەستەیەوە بووە.

باسی لەوەشكرد، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەخۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکیانەوە لێیدرابوو

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکی ئاسایشەوە لێیدرا و…
Total
0
Share