زەبەلاحێکی ئینگلیزی بۆ دێمبیلی: لەگەڵ بەرشلۆنە بۆند واژوومەکە

یانەیەکی گەورەی دیکەی ئینگلتەرا خواستی لەسەر عوسمان دێمبیلی ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی بەرشلۆنە نیشانداوە، داواشیان لە یاریزانەکە کردووە بۆندەکەی نوێنەکاتەوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی مانچستەر یونایتد و نیوکاسڵ لە خولی نایابی ئینگلیزی خواستیان لەسەر گواستنەوەی عوسمان دێمبیلی نیشانداوە، بەتایبەت نیوکاسڵ کە لەسەردەمی محەمەد بن سەلمان و سندوقی وەبەرهێنانی سعودیەدا چەندین بەڵێنیان پێداوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز بەهەمان شێوەی دوو یانە گەورەکەی دیکە هاتووەتە ناو هاوکێشەی عوسمان دێمبیلی.

فابیۆ پاراتیچی بەڕێوەبەری وەرزشیی “کەڵەشێرە ڕوومییەکان” پەیوەندی بە دێمبیلی-یەوە کردووە، داوایلێکردووە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە نوێنەکاتەوە، لە بەرامبەردا بەڵێنی پێداوە لە ڕیزەکانی تۆتنهام ببێتە یەکێک لە کۆڵەکەکانی پڕۆژەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، هەروەها مووچە و پاداشتی باشتری لە یانە ئیسپانییەکە بۆ دابینبکات.

دێمبیلی لە هاوینی 2022 بۆندەکەی لەگەڵ بەرشلۆنە کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستا بە ئۆفەرەکانی ئیدارەی لاپۆرتا قایلنەبووە، پێناچێت لە خولی ئیسپانیا بەردەوامبێت.

بابەتی پێشتر

ماگریگۆر لەبارەی ڤاکسینەوە بۆچوونێکی پێچەوانەی نیشاندا

بابەتی دواتر

(NBA) لوتکەی لۆس ئەنجلس بۆ کلیپەرز بوو، واریەرزیش سانزی ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share