خامنەیی بۆ ئەردۆغان: هێرش بۆ سەر سوریا زیان بە توركیا دەگەیەنێت

خامنەیی لەبارەی هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەدات بە ئەردۆغان و دەڵێت، “سەقامگیریی ناوچەكە تێكدەدات”.

عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداری دا بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك توركیا و وتی، سەقامگیریی ناوچەكە تێكدەدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی خامنەیی كە لە ماڵپەڕەكەی ناوبراودا بڵاوكردووەتەوە، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە سەرۆكی توركیای وتووە، “ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریا، زیان بە سوریا و توركیا و ناوچەكە دەگەیەنێت”.

لە ماوەی ڕابردوودا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك توركیا، هەڕەشەی بەرپاكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی دیكەی لە ڕۆژئاوای كوردستان كرد.

بابەتی پێشتر

دەنگۆیەك لەبارەی موقتەدا سەدر ڕەتدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

کوردستان لە حوزەیراندا 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە داهاتی نزیکەی دوو ملیار دۆلار هەناردە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕ و پێكدادان لە نێوان فەلەستینییەكان و هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیلدا ڕوویدا

هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیل هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی”ئەقسا”لە قودس و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی فەلەستین برینداربوون. تەلەفزیۆنی…
Total
0
Share