سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە پێیوایە ئەو پێكهاتەیەیان دروستكردووە كە بتوانن ڕكابەری سەرجەم ناسناوەكانی وەرزی نوێ بكەن.
خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە دوپاتیكردەوە كە ئەوان قۆناغێكی نوێی كاروانی وەرزشیان دەستپێكردووە.
دوپاتیشیكردەوە كە هەموو پێویستییەكانی چاڤی ڕاهێنەریان جێبەجێ كردووە و ئێستا كار بۆ ئەوە دەكەن هێڵی بەرگریی بەهێزتر بكەن.
وتیشی هەڵەكانی پێشوو دوبارە ناكەینەوە و ئەو یاریزانانە ناكرێن كە لەگەڵ سیاسەتی ئێمە ناگونجێن.
بەشێك لە قسەكانی لاپۆرتا
دێمبلی دەیەوێت لەگەڵ بەرشلۆنە سەركەوتوو بێت و ئەم وەرزە هاوكارێكی باشمان دەبێت.
ئەمڕۆ بەرشلۆنە هەڵەكانی پێشوو دوبارە ناكاتەوە و ئەو یاریزانانە ناكڕێت كە لەگەڵ فەلسەفەكەیدا ناگونجێت.
تیپێكمان دروستكردوە چێژمان لێببینن
دەمانەوێت پڕۆژەكەی چاڤی سەركەوتوو بێت
لیڤاندۆڤسكی چەكی گۆڵكردنی ئێمەیە