تۆ لە چ جۆرە شێوازێکی ژیاندا دەژیت؟

ھەرگیز ئەم دەربڕینەت بیستووە کە دەڵێت، “ئەوە تەندروستخۆری نییە، بەڵکو شێوازێکی ژیانە.” ئەمە پۆستێک نییە لە بارەی ژیانێکی تەندروست و تەندروستخۆرییەوە، بەڵکو دەربارەی بیرۆکەی “شێوازی ژیان- Life Style” و چۆنیەتیی بەکارھێنانی ئەم بیرۆکەیەیە لە لایەنەکانی ژیانمدا.

ڕۆژێک لە کاتی خۆشتندا بیرمکردەوە (ئەو کاتەی کە زۆرترین بیرۆکەت بۆ دێت، وانییە؟) کە ئێمە وشەی “شێوازی ژیان” بۆ زۆر شت بەکاردەھێنین. بۆ ھەندێکمان کە بلۆگەرین، خۆمان بە بلۆگەری پیشاندانی شێوازەکانی ژیان ناودەبەین،  کە لەبارەی ھەموو شتێکەوە بابەت بڵاو دەکەینەوە؛ لە خواردنەوە تاوەکو ژیانی تەندروست و ئیلھامبەخش و داھێنان و گەشتکردن و ژیانی ڕۆژانە و ھتد. بۆ نموونە ھەندێک کات بلۆگەکەی خۆم بە بلۆگێکی داھێنەری شێوازی ژیان ناو دەبەم، چونکە بلۆگ بە کۆمەڵەیەک دەزانم کە تیایدا داھێنەرەکان بە چەندین شێوازی جیاواز پێکەوە کۆدەبنەوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکە و ھۆکارە ئیلھامبەخشەکانی ژیان.
نموونەی دیکە وەکو شێوازی ژیان لە زانکۆدا، شێوازی ژیانی ڕووەکی، ژیانی ئایینی، دوای دەرچوون لە زانکۆ، ھتد. دەکرێت تۆ خاوەن کارێکی خۆت بیت، بەڕێوەبەری پرۆژە بیت، ھونەرمەندێک، گەشتیارێک، یاریزانێک یان سەرکەشێک بیت. ھەموو ئەم شێوازە ژیانانە دەچنە پاڵ  کەسایەتیمانەوە.

بەڵام ئایا ھەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە شێوازەکانی ژیان زیان بە خۆمان و ڕێڕەوی ژیانمان دەگەیەنن؟

بیرم لەم پرسیارە کردەوە کاتێک بۆم دەرکەوت لە ئێستا زاراوەی “شێوازی ژیان” زۆر بڵاوبووەتەوە.

ئایا خاڵێک دروست دەبێت کە تیایدا بە چەندین شێوازی ژیان بژین؟ ئایا دەتوانین ھەندێک شت بدەینە پاڵ کەسایەتیمان کە ئەوەندە گرنگ نین؟ کە بەڕاستی دیاری ناکەن کە ئێمە کێین؟

خەریکە وەک ئەوەی لێدێت کەنتۆرێکی پڕ لە “شێوازی ژیان”مان ھەبێت و ڕۆژانە بە دڵی خۆمان ھەڵیبژێرین. دەتوانین ببین بە ھەر شتێک کە دەمانەوێت.

لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا، دەکرێت ھەبوونی شێوازی ژیان “لایف ستایڵ” شتێکی باش بێت. ھەڵبژاردنەکان زۆر بن. بەڵام شێوازی ژیان بە تەواوی چی دەگەینێت و چۆن ھەڵیدەبژێرین؟

شێوازی ژیان بە مانای چی دێت؟

شێوازی ژیان لایەنەکانی کار و ھەڵسوکەوت و کاتبەسەربردن و پێکھاتەی کۆمەڵایەتیمان دەگرێتەوە؛ کۆکراوەی ئەو شتانەیە کە بەردەوام ئەنجامیان دەدەین. کاریگەریی لەسەر چۆنیەتیی بیرکردنەوە لە خۆمان و کەسایتیمان ھەیە.

شێوازەکانی ژیان ھەست و پێویستی و حەز و پاڵنەرەکانمان یەکدەخات. شێوازی ژیانمان پەیوەندیی بە دڵخۆشی و ئارامیمانەوە ھەیە. بە گشتی، شێوازی ژیان دەربارەی وێنە گەورەکەیە، کۆکراوەی وردەکارییە بچووکەکانی ژیانی ڕۆژانەمانە.

کاتێک شێوازێکی ژیان دێتە بەردەم شێوازێکی دیکەی ژیان

لە کۆتاییدا، ئەوەی لەسەر شێوازی ژیانمان و چۆنیەتیی ژیانکردنمان دەیڵێن دەکرێت بە تەواوی جیاواز بن. ھەمووی پەیوەستە بە بە ھەبوونی شت و کاری لەپێشینەییەوە.

لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوو، گرنگیی زۆرم بە بوونبە ڕووەکی و شێوازی نانخواردنم دەدا، شتی زۆر فێر بووم و ژیانمم گۆڕی. چەندین کاتژمێرم بە تەماشاکردنی ڤیدیۆی یوتیوب، فیلمە بەڵگەنامەییەکان، چۆنیەتیی دروستکردنی خواردنی خۆش و ڕووەکیبوون بەسەر برد. ھەموو شتەکان سەرنجڕاکێش بوون.

ھۆکاری بەڕووەکیبوونم لە ھۆکارە تەندروستییەکانەوە ڕۆیشت بەرەو ھۆکارە ئەخلاقی و ژینگەییەکان و وێنە گەورەکەم  بۆ دەرکەت کە ھەڵبژاردنی شێوازکانی ژیانمان چەند کاریگەریی لەسەر جیھان و ژیانی ئەوانی دیکە ھەیە.

پێم وایە پەرەسەندنی شێوازی ژیان لە سەرنجدانێکی سادەوە لە ئەو شتەی باوەڕت پێیەتی سەرچاوە دەگرێت. بەو شێوەیە ژیانێکی بەرھەمدار و ئیلھامبەخش دەژین.

با خۆمان ھان بدەین شێوازی ژیانمان دیاری بکەن، شێوازی ژیانمان چۆنە؟ ئایا ئەو شێوازە گرنگە بۆمان؟ ئایا وەک تاکێک کاریگەریمان لەسەر ئەم ھەسارەیە چییە؟

چەند ھەناسەیەکی قووڵ ھەڵمژە و بیر لە ئامانجەکانی ژیان بکەرەوە و بزانە گرنگیی ژیانت لەکوێدایە. بیر لە خۆشەویستی بکەرەوە، لە بەرەوپێشچوون، لە ئاشتی.
بابەتی پێشتر

یاداشتەکانی کیسنجەر؛ نھێنییەکانی مێژووی دەستبەرداربوونی ئەمریکا لە کورد

بابەتی دواتر

5G چییە و مەترسییەکانی مۆبایلی 5G چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share