مێندێز ئۆفەرێکی پێشکەشی ناپۆلی کردووە ڕەتناکرێتەوە

لێپرسراوی کارەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، خۆرخی مێندێز بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ قایلکردنی ئیدارەی یانەی ناپۆلی تاوەکو گرێبەست لەگەڵ “دۆن” واژۆ بکات.

تۆڕی “سپۆرت میدیا سیت” ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو ئۆفەرە نوێیەی مێندێز بۆ ئیدارەی یانەی ناپۆلی بریتی بووە لە گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک، بەو مەرجەی ناپۆلی تەنها لە سەددا 20ی مووچەکەی بدات کە شەش بۆ حەوت ملیۆن یۆرۆیە، بەشەکەی دیکەش مانچستەر یونایتد تەرخانی دەکات کە زیاترە لە 15 ملیۆن یورۆ.

سەرچاوەکە دووپاتی دەکاتەوە، دانوستاندنەکانی نێوان مێندێز و ئیدارەی ناپۆلی پەیوەندی بە ڕۆیشتنی ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری نایجیریەوە نییە بۆ یونایتد، بەڵکو ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستی-یەوە.

بابەتی پێشتر

ڤێرشتاپن تۆمەتبارە بە تێکدانی ئوتۆمبێلەکەی لوکلێر

بابەتی دواتر

"ویزاردز" بە (251) ملیۆن گرێبەستی بیڵی نوێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share