تۆڕی میدیایی ئێستا پشتگیریی ئەیوب وەرتی دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 2022/7/18، ڕۆژنامەنووس ئەیوب وەرتی، لەلایەن دادگای هەولێرەوە بڕیاری دەستگیركردنی ‏بۆ دەرچووە.‏

دەستگیركردنەكە بەهۆی كارێكی ڕۆژنامەوانییەوە بووە بۆ ئەو كەناڵەی لەئێستادا ئەیوب وەرتی كاری تێدا دەكات.

ئەیوب وەرتی پێشتر لە تۆڕی میدیایی ئێستا كاریكردووە، بۆیە تۆڕەكە پشتگیریی تەواوی وەرتی دەكات و داوای دەستبەجێ ئازادكردنی دەكات.

نیگەرانیشە لەوەی دادگای هەولێر بەپێی یاسا و ڕێكارە باوەكانی كاری ڕۆژنامەوانی مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەكەی ئەیوب وەرتی و چەندین ڕۆژنامەنووسی دیكەدا نەكردووە، تەنانەت ئەمڕۆ كەلەپچەیان لە دەستی ئەیوب وەرتی كردووە و وێنەكەشی بڵاوكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

هەفتەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار

بابەتی دواتر

چێڵسی یەکەم ئۆفەری پێشکەشی پاریس کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share