چێڵسی یەکەم ئۆفەری پێشکەشی پاریس کرد

ئیدارەی نوێی یانەی چێڵسی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی هێڵی بەرگری، بۆ ئەو مەبەستەش یەکەمین گرێبەستیان بۆ گواستنەوەی پریسنێل کیمپێمبێ پێشکەشی پاریس سان جێرمان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “فووتبۆڵ لەندەن”، تۆد بۆیلی خاوەنی یانەی چێڵسی دوای گواستنەوەی ڕەحیم ستێرلینگ و خالیدۆ کۆلیبالی، لەسەر ڕاسپاردەی تۆماس توخێل دەستی بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی چەند بەرگریکارێک لە نموونەی ناسان ئاکی (مان سیتی)، ماتیاس دی لێخت (یوڤانتۆس)، جول کوندی (ئیشبیلیە)، پریسنێل کیمپێمبێ (پاریس) کردووە.

بۆیلی و هاوکارانی پێشەنگی هەوڵەکانیان بۆ ناسان ئاکی بووە، بەڵام بەهۆی نزیکبوونەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی، ئاراستەیان ڕووەو کیمپێمبێ و پاریس گۆڕیوە، یەکەم گرێبەستیشیان لەنێوان 38 بۆ 47 ملیۆن پاوەند پێشکەش کردووە، بەڵام پاریس خواستی لەسەر 50 بۆ 55 ملیۆن پاوەند بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیۆل ڕیاڵ مه‌دریدی دووچاری یه‌که‌م دۆڕاندنی لالیگا کرد

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share