لەگەڵئەوەی زۆر دەبیستین سەبارەت بە زیانەکانی خوێ، کە هۆکارە بۆ نەخۆشیی مەترسیدار، بەڵام ئایا دەزانیت خوێی چێشت سوودی زۆری لە بواری پاراستنی پێست و جوانکاریدا هەیە؟
ئەو خوێیەی بەکاردەهێنرێت و بڕێکی تەواو مەگنسیۆم، کالسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە سوودی زۆری بۆ پێست هەیە، ئاوە خوێدارەکان سوودیان زۆرە بۆ زیپکە، هەوکردنی پێست و ڕووبەڕووبوونەوەی بەکتریاکانی پێست، هەروەها شێداریی زۆری پێست کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەوریی پێست کەمدەکاتەوە.
بەپێی توێژەینەوەکان، دەتوانرێت ئاوە خوێدارەکان بەکاردەهێنرێت بۆ پاراستنی پێست و کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی پێست.
هەروەها خوێ بۆ تەقشیرکردنی پێست بەکاردەهێنرێت، هەروەها سوڕی خوێن چالاکدەکات.