“ئەژدیهای مەرگ”.. زاناکان شوێنەواری زیندەوەرێکی سامناک دەدۆزنەوە

زاناکان لە ئەرجەنتین جۆرە خشۆکێکی باڵداریان دۆزیوەتەوە، قەبارەکەی زۆر گەورەیە و ناویانناوە “ئەژدیهای مەرگ”.

پاشماوەکە لە ناوچەی میندۆزا-ی چیاکانی ئەندێز دۆزراوەتەوە.

دەرکەوتووە، ئەو بەردانەی پاشماوەی زیندەوەرەکەیان هەڵگرتووە، مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 86 ملیۆن ساڵ لەمەوپێش.

زیندەوەرەکە قەبارەیەکی گەورەی هەبووە و درێژییەکەی زیاتر لە 9 مەتر بووە.

زاناکان بڕوایان وایە، لە مێژوودا یەکەم زیندەوەر بووە باڵی بەکارهێنابێت و بە فڕینەوە نێچیری ڕاوکردبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداریی لە بەردەوامی توانەوەی بەستەڵەكەكانی جەمسەری باكوور دەدرێت
ئەمساڵ كەمیكردووە

زاناکانی ناوەندی نیشتمانیی ئاماری بەستەڵەک و بەفر (NSIDC) لە ئەمریکا ئاشكرایدەكەن، توانەوەی بەستەڵەکی دەریای جەمسەریی باکوور لەساڵی 2021دا…
Total
0
Share