وەزیری پلاندانانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت لە ماوەی سێ ساڵی تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا بڕی 840 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان خەرجكراوە.
دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند،” لەسێ ساڵی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا توانیومانە 840 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان خەرجبكەین و وتیشی، “توانیومان لەڕێگای كردنەوەی خولی ڕاهێنانی پەرەپێدانی مرۆییەوە پەرە بە تواناكانی فەرمانبەران بدەین و سێ هەزار و 507 فەرمانبەر سوودمەندبوون”.
ئاشكراشیكرد،”پلانی چاكسازیی ئابوریمان بۆ ساڵی 2021 تاكو 2023 ئامادەكردووە و دیدگای هەرێمی كوردستانمان بۆ ساڵی 2030 ئامادەكردووە”.
ئاشكراشیكرد،”هەوڵمانداوە ئەو گوندانەی پێویستییان بە خزمەتگوزارییە پێیان بگەیەنین، بە خۆشحاڵییەوە لە پارێزگای دهۆك ئەنجاممانداوە و لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانیش لەئێستادا بەردەوامین”.