عێراق واز لە ئیسرائیل ناهێنێت.. وەزارەتێكی هاككرد

جارێكی تر لە عێراقەوە پێگەیەكی ئەلیكترۆنیی ئیسرائیل هاككرا.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ لە خاكی عێراقەوە پێگەی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل بەھۆی ھێرشە سایبەرییەوە لەکارکەوت.

پێشتریش ماڵپەڕی شاری قودس “ئۆرشەلیم” و سیستمی باجدانی شارەكە و كۆمپانیای ڕافایلی سەربازی كە تایبەتە بە دروستكردنی كڵاوەی ئاسنین و سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلە، ڕووبەڕووی شەپۆلێكی هاككردن بوونەوە.

ڕۆژی 11ی ئەم مانگەش ژمارەیەك هاككەر ماڵپەڕی شارەوانیی تەلئەبیب-یان هاككرد و میدیای ئیسرائیلی وتی، ژمارەیەك هاككەری عێراقیی سەر بە ئێران بەرپرسیارێتیی خۆیان لە هێرشكردنەسەر ماڵپەڕەكە و دزەكردنە ناویەوە ڕاگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەكاركەوتنەكەی فەیسبووك لەڕووی تەكنیكی، دارایی و یاساییەوە

كۆمپانیای فەیسبووك و فەرمانبەرە باڵاكانی ڕەتیدەكەنەوە لەكاركەوتنی چەند كاتژمێریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە هێرشی ئەلیكترۆنی بووبێت، بەڵكو كێشەیەكی تەكنیكی بووە.…
Total
0
Share