توركیا بۆردومانی موسڵی كرد و 5 كەسی كردە قوربانی

بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی ئۆتۆمبێلێك لە سەنتەری شاری موسڵ-كرا و بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.

خودێدا چوكی بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكیان لە سەنتەری شاری موسڵ كردووە و بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا هۆكاری بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا نەزاندراوە، بەڵام سوپای توركیا لە ناحیەی بامەڕنێ بنكەیەكی سەربازییان هەیە و چەند جارێك پەكەكە هێرشیكردووەتە سەر بنكە سەربازییەكە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمە یەكەمجار فڕۆكەی توركیا بۆردومانی سەنتەری شاری موسڵ دەكات.

بابەتی پێشتر

خانەنشینان 25 ملیۆن دینار-یان پێدەدرێت

بابەتی دواتر

گەورەیەکی ئیتاڵیا سوارێزی ڕەت کردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: گەیشتنمان بە سەقامگیری ئەگەری کۆتایهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی زیاترکردووە

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، گەیشتن بە سەقامگیری و پەرەپێدانی توانای هێزەکانمان باوەڕی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لا…
Total
0
Share