عێراق هەناردەكردنی نەوتی زیادكرد

ئیدارەی زانیاری و یەكەی وزەی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژانە زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی عێراق هاوردەی ئەمریكا كراوە، بەوەش بڕی نەوتی خاوی هاوردەكراوی عێراق بۆ ئەمریكا ڕووی لە زیادبوون كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە مانگی ڕابردوودا ئاستی بڕی نەوتی هاوردەكراوی عێراق گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 957 هەزار بەرمیل نەوت كە بە تێكرا ڕۆژانە گەیشتووە 55 هەزار بەرمیل نەوتی خاو.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە هەفتەی ڕابردووەوە ڕۆژانە 302 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی عێراق هاوردەی ئەمریكا كراوە كە ئاستی نەوتی هاوردەكراوی خاوی عێراق بۆ ئەمریكا ڕووی لە زیادبوون كردووە.

بابەتی پێشتر

ماگوایەر بەڵێنێك بە هاندەرانی مانچستەریونایتد دەدات

بابەتی دواتر

لە زاری ئەبوبەكر هەڵەدنییەوە..‏ <br> كام وەزیرانە بێزیان نایەت وەڵامی تەلەفۆن بدەنەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موفتییەكی داعش دەستگیركرا

لەمیانەی پڕۆسەیەكی هەواڵگریدا یەكێك لە موفتییەكانی ڕێكخراوی داعش لە بەغداد دەستگیركرا. ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق…
Total
0
Share