کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی تانەکانی رەوانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئەنجامی بەشێک لەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراون رەوانەی دەستەی دادوەری دادوەری کراون.

عەلی فەیسەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی کۆمسیاران رایگەیاند، تا ئێستا 329 تانە لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمارکراون، شەوی رابردوو وەجبەی یەکەمی وەڵامی ئەو تانانە بۆ دەستەی دادوەری نێردراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی سێ رۆژی داهاتوودا وەڵامی سەرجەم تانەکانی دیکە تەواودەبن و رەوانەی دەستەی دادوەری دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق داوای شەفافییەتی زیاتر سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم دەكات

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، پێشوازیكردووە لە كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی…
Total
0
Share