وتەبێژی کوتلەی سادقون ڕایدەگەیەنێت، كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ئامادەیە، دەشڵێن، پشتیوانی لە کاندیدەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
مەحمود ڕوبەیعی، وتەبێژی کوتلەی سادقون بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندی پێوەکردوون بەمەبەستی ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەن تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
جەختیشی كردەوە، پشتیوانی لە کاندیدی یەکێتی دەكەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
دەربارەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانیش، وتەبێژەكەی كوتلەی سادقون دەڵێت، چێوەی ھەماھەنگی دوو کاندیدی ھەیە و لەچەند كاتژمێری داھاتوودا كاندیدەكەی یەکلادەبێتەوە.
بڕیارە سبەینێ كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان ئەنجامبدرێت وەكو ئامادەكارییەك بۆ دیاریكردنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران.