ئەردۆغان لە ترسی دۆڕاندنی هەڵبژاردن دەنگ بە ئاوارە سورییەكان دەدات

بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەو وڵاتە ڕەخنە لە چۆنێتیی هەڵبژاردنەکە دەگرن کە حزبی حوکمڕان دەیەوێت پەنابەرانی سوریا بەکاربهێنن و دەنگیان پێبدەن.

هەڵمەتێکی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا و هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناونیشانی “ڕێگە مەدەن سورییەکان دەنگبدەن”، بەشێوەیەکی بەربڵاو دەستیانپێکردووە، داوادەکەن حزبی داد و گەشەپێدان سورییەکان بەکارنەهێنن و ڕێگە بە سورییەکان نەدرێت دەنگبدەن.

لایەنگرانی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان و چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوەدەکەن پارتی داد و گەشەپێدان چۆنێتیی دەنگدان بە زمانی عەرەبیش بڵاودەکاتەوە بۆ ئەوانەی بەو زمانە قسەدەکەن.

ڕۆژنامەی سەدەف کاباش باس لەو هەڵمەتەدا بەشداریکردووە بە ناونیشانی “پارتی داد و گەشەپێدان دەڵێت، لەبەرئەوەی  گەل دەنگمان پێنادات، بۆیە گەل دەگۆڕین”.

سینان ئۆگان جێگری پێشووی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی لەوبارەیەوە دەڵیت، “دەمانەوێت لەوە تێبگەین کە ژمارەی ئەو پەنابەرە سورییانەی دەنگدەدەن 30 هەزار کەسن، وەکو سولەیمان سۆیلۆش وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیار دۆلار لە بۆ پەنابەران خەرجکراوە، ئەمە بەس نییە، ئێستاش دەبێت ئەوان داهاتوومان دیاریبکەن؟”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای سوریا: لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەسەدە سەربازێکمان کوژرا

سوپای سوریا رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەسەدە، سەربازێکی سوپا کوژرا. بەپێی تەلەفیزیۆنی رەسمیی سوریا، هەسەدە ئامانجی…
Total
0
Share