خابی لام.. “پادشای تیك تۆك” ڕەگەزنامەی ئیتاڵی وەرگرت

خابی لام

دواجار، پاش چاوەڕوانییەكی درێژ خابی لام-ی ئەكتەری كۆمیدیی سەنیگالی، كە زۆرترین فۆلۆوەری لە ئەپلیكەیشنی (تیك تۆك) هەیە ڕەگەزنامەی ئیتاڵی بەدەستهێنا، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی ئاماژەی پێداوە.

لام (تەمەن 22 ساڵ) لە تەمەنی یەك ساڵییەوە لە ئیتاڵیا دەژی، لە وتەیەكیدا لەو ئاهەنگەی لە شاری شیفاسۆ-ی هەرێمی بیدمۆنت-ی باكووردا پێشكەشیكرد، وتی، “هەمیشە لە دڵمدا هەستم دەكرد كە ئیتاڵیم”.

خابی لام بووە خاوەن زۆرترین فۆڵۆوەر لە ئەپلیكەیشنی تیك تۆك-ی تایبەت بە گرتە ڤیدیۆییە كورتەكان، پاش ئەوەی ژمارەی فۆڵۆوەرەكانی بۆ 142.7 ملیۆن كەس لە جیهاندا بەرزبووەوە. بەمەش شارلی دی ئەمیلیۆ-ی ئەستێرەی تیك تۆك-ی تێپەڕاند كە ژمارەكەی ئەو 142.3 ملیۆن كەسە.

چیرۆكی سەركەوتنی لام سەرەتای ساڵی 2020 دەستیپێكرد كاتێك كاركردنی لە یەكێك لە كارگەكاندا لەدەستدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە، كە تاكە سەرچاوەی ژیانی بوو، پەنای بردەبەر ئەپلیكەیشنەكە لە ئازاری 2020دا و لەوكاتەوە ژمارەی فۆلۆوەرەكانی بەخێراییەكی بەرچاو زیادیكرد.

لام، كە بە “پادشای تیك تۆك” ناسراوە و پارێزگاری لە پاسپۆرتە سەنیگالی-ییەكەی كردووە، بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، هەست بە “شانازیی زۆر” دەكات بەهۆی ڕەگەزنامەكەوە و هەست بە “بەرپرسیارێتی گەورە دەكات بەرامبەر ئەو سوێندەی لەبەردەم دادوەردا خواردویەتی”.

بەپێی یاسا ئەو منداڵانەی لە دایك و باوكێكی بیانی لە ئیتاڵیا لەدایكدەبن، ناتوانن ڕەگەزنامە بەدەستبهێنن تا دوای گەیشتنە تەمەنی 18 ساڵی.

لە چاوپێكەوتنێكی پێشوویدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (لاببریكیا) لام وتی، “ڕاست نییە كەسێك كە لە منداڵییەوە لە ئیتاڵیا گەشەی كردووە و تێكەڵی كەلتوورەكەی بووە، نەتوانێت ڕەگەزنامەكەی بەدەستبهێنێت”.

بابەتی پێشتر

یەكێكیان دایكی منداڵەكەیە<br>پۆلیسی هەڵەبجە دوو كەسی دەستگیركرد منداڵێكیان ڕفاندبوو

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر و پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقدا ئۆپەراسیۆنێكیان لە سنوورەكانی گەرمیان دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جاك ما دەردەكەوێتەوە

ملیاردێری ناسراوی چین لە بواری بازرگانیی ئەلیكترۆنی ئەمڕۆ لەڕێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەركەوتەوە، بەمەش كۆتایی بەو…
Total
0
Share