ژنێكی كەنەدی بە دوای گەنجێكدا دەگەڕێت و مەرجی هەیە

ژنێكی كەنەدی كە تەمەنی 55 ساڵە، بە دوای گەنجێكدا دەگەڕێت بچێت بۆ كەنەدا و لەگەڵیدا بژی.

ئەو ژنە پۆستێكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، “من ژنێكم جیابوومەتەوە و تەمەنم 55 ساڵە، بە دوای گەنجێكدا دەگەڕێم تەمەنی لە 35 ساڵ زیاتر نەبێت و لە كەنەدا پێكەوە بژین، سوپاس”.

دوای بڵاوكردنەوەی پۆستەكە، بە شێوەیەكی بەربڵاو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەستاودەستی پێكرا و كاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بەپێی میدیای عەرەبی، ژمارەیەكی زۆر لە گەنجانی عەرەب بەدەم داواكاریی ژنە كەنەدییەكەوە چوون و ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بچنە كەنەدا و هاوسەرگیریی لەگەڵدا بكەن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكایەتیی ‏شاندێك گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی بۆ کەمتر بەکارهێنانی کارەبا داوادەکات جلشتن بکرێت بە هەفتانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share