تیك تۆك مەترسی لەسەر سەربازانی عێراقی و بنكەكانیان دروستدەكات

ترس هەیە لەلایەن “گروپە تیرۆرستییەكانەوە” سودی لێوەربگیرێت

ڕێكخراوێكی ناحكومی تایبەتمەند بە كاروباری تەكنەلۆجیای زانیاری ڕایدەگەیەنێت، ئاسایشی زۆرێك لە بنكەكانی سوپای عێراق لەبەردەم مەترسیدایە بەهۆی “خراپ بەكارهێنانی” زۆرێك لە ئەپلیكەیشنەكان لەوانەش (تیك تۆك).

سەنتەری میدیای ژمارەیی داوادەكات كە ڕێگە بەهیچ كارمەندێكی وەزارەتی بەرگری عێراقی نەدرێت ئەپلیكەیشتنی (تیك تۆك) بەكاربهێنێت و وێنە لەنێو شوێنە سەربازییەكانیاندا بگرن.

ڕێكخراوەكە ڕونیكردوەتەوە، “گروپە تیرۆرستییەكان” دەتوانن ئەو گرتە ڤیدیۆییانە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر هێزە سەربازییەكانی عێراق بەكاربهێنن، كە ئەمەش دەبێتە هۆی “ڕشتنی خوێن و گیان لەدەستدان”.

سەنتەری میدیای ژمارەیی دوپاتیشیدەكاتەوە، وێنەگرتنی سەربازێك بە جلی فەرمییەوە لە شوێنی ئەركە سەربازییەكەی پرسێكی دیكەیە و پێویستە بخرێتە ژێر چوارچێوەی دیسپلینی ئەمنی و سەربازییەوە.

ئەوەشی ئاشكراكردووە كە چەندین ئەژماری كارمەندانی سوپای عێراقی لەنێو ئەپلیكەیشنی تیك تۆك تۆماركردووە كە ژیانی ڕۆژانەیان لەنێو بنكە سەربازییەكاندا بە ڤیدیۆ بڵاودەكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ساڵى 2021دا له‌ گوگڵ زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ وشه‌یه‌ك كراوه‌؟

ماڵپه‌ڕی گوگڵ لیستى ساڵانه‌ى دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه‌ زۆرترین گه‌ڕان ‏بۆكراوه‌ و بابه‌ته‌كانیشی دیاریكردووه‌.‏ گوگڵ كه‌ فراوانترین…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان رووپێوییەکی ئابوریی بۆ خێزانە عێراقییەکان دەکات و کوردستانیش دەگرێتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند راپرسییەکی ئابوری و کۆمەڵایەتی بۆ خێزانەکانی عێراق دەستپێدەکەن و سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە بە هەرێمی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆمان لەبارەی چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كرد

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق گفتوگۆمان لەبارەی چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد…
Total
0
Share