ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان باس لە بەرزی ئاستی پیسبوونی ژینگەی عێراق دەکەن، لەگەڵ ئەوەی بەراورد بە ئاستی پیسبوونی ژینگەكەی لە ساڵی 2019دا، دابەزیوە.
دوایین ڕاپۆرتی پێگەی نۆمپیۆ، کە تایبەتە بە ئاستی بژێویی وڵاتانی جیهان، کە لە مانگی نیسانی 2022دا بڵاویکردووەتەوە، دەریدەخات، “ئاماژەکانی پیسبوونی ژینگەی عێراق گەیشتووەتە 73.59%، لەکاتێکدا بەراورد بە ساڵی 2019 دابەزیوە و لەو ساڵەدا ئاستی پیسبوونی ژینگەی وڵاتەكە 79.43% بووە”.
هەرچی تایبەتە بە ڕێژەی پیسبوونی هەوای عێراق، لەمساڵدا گەیشتووەتە 66.99% و ئاستی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەش بۆ 55.5% بەرزبووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكە، هاوڵاتییانی عێراقی ئامادەنین دەستبەرداری بەکارهێنانی ”عەلاگە”ی پلاستیكی ببن بۆ کاروباری ڕۆژانەیان و بەکارهێنانی لە عێراق بەرزە و ڕێژەکەی دەگاتە 47.94%.
هەروەها تێکڕای ژاوەژاو لە عێراقدا دەگاتە 52.06%، پیسبوونی ئاویش بەگشتی ڕێژەیەکی بەرزی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە 64.03%.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕێژەی سەوزایی و باخچەکانی ناو شارەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و دەگاتە تەنها 38.14%.