(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دێربیی لەندەنی لە چێڵسی بردەوە

یانەی ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی (15)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر چێڵسی ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (15)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی چێڵسی لە یاریگای “ستامفۆرد بریج” میوانداریی ئارسیناڵی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “گانەرز” لە خولەکی 63 لەلایەن گابریال ماگالێسەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 34 و گەڕایەوە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی بە 21 خاڵەوە چووە پلەی حەوتەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی یوروپا لیگ یه‌کسانبوو و دۆرتمۆند شکستیهێنا

یارییه‌کانی چوونی قۆناغی 16ی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مدا یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌،…
Total
0
Share