ئیتۆ خۆی لە کچەکەی بێبەری کردووە: پارە نادەم

ئەفسانەی تۆپی پێ و سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆن، ساموێل ئیتۆ ڕەتی دەکاتەوە تێچووی بەخێوکردنی کچەکەی بدات.

لە ماوەی ڕابردوودا دەرکەوت ساموێل ئیتۆ لە دەرەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری کچێکی هەیە بەناوی ئیریکا دو ڕۆزارۆ، تەمەنی 22 ساڵە و لەگەڵ دایکی ژیان بەسەر دەبات، دادگای ئیسپانیاش دوای لێکۆڵینەوەکان دەریخست لەڕووی بایۆلۆجییەوە ئەو کچە کچی ئیتۆیە و ناچاریشیان کرد مانگانە تێچووی ژیان (نەفەقە) بە بڕی هەزار و 400 دۆلار ئەو کچە تەرخان بکات.

هێرشبەرەکەی پێشووی بارسا ڕەتی دەکاتەوە ئەو پارەیە بدات و ڕایگەیاندووە، “گرنگ نییە بەلامەوە تەنانەت ئەگەر دایک و کچەکە بشمرن، تکایە وازم لێبهێنن..”

ئیتۆ لە ساڵی 1997 لە شەوانەیەکی مەدرید چاوی بە دایکی ئیریکا کەوتووە و پەیوەندیی سۆزداریی لەگەڵیدا پێکهێناوە، لە ساڵی 1998 دایکی ئیریکا دووگیان بوونی خۆی ئاشکرا کردووە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئیتۆ بڕی 40 هەزار یورۆی دایکی ئەو منداڵە قەرزدارە، جگە لەوەش مانگی تشرینی دووەمی 2021 ئۆفیسی داواکاری گشتیی ئیسپانیا بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج، داوای لە دادگای باڵای وڵاتەکە کردووە سزای زیندانیکردن بۆ ماوەی 10 ساڵ بەسەر یاریزانەکەدا بسەپێنێت، هەروەها سزای دارایی بە بڕی 18 ملیۆن یورۆ لە هەمان کەیسدا وەک قەرەبوو داوا کردووە.

بابەتی پێشتر

چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.. کەشناسی: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە هەشتی بۆ فرۆشتنە و دیپای لە چاوەڕوانیدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share