موقتەدا سەدر: تاقیكراو تاقیناكرێتەوە

كەمێك پێش ئێستا لە شەقامی فەلاح لە شاری بەغداد ڕێوڕەسمی نوێژی ڕێكخراو كە بە “نوێژی یەكگرتوویی”ناونراوە دەستیپێكرد و مەحمود ئەلجیاشی بەناوی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر گوتاری بۆ لایەنگرانی سەدر خوێندەوە و ڕایگەیاند، “لە دووڕیانێكی ئاڵۆزداین”.

ئاشكرایكرد، دەبێت چەك تەنها لە دەستی حكومەتدا بێت و نابێت ئەو كەسانە بگەڕێنەوە دەسەڵات كە مایەی كارەساتی سپایكەر بوون و وتیشی “تاقیكراوە، تاقیناكرێتەوە و دەبێت ئەوانەی حكومەت پێكدەهێنن بە ڕێگای دیبلۆماسی داگیركەران لە وڵات دەربكەن”.

هاوكات لە وتارەكەیدا كە بەناوی موقتەدا سەدرەوە خوێندییەوە ڕایگەیاند، مەرجەعییەت دەرگای بەڕووی سەرجەم لایەنە سیاسییەكاندا داخستووە و ئێمە نابینە وتەبێژی مەرجەعیەت و دەبێت ڕێگری لە خەڵكانی چاوچنۆك و هەلپەرست بكرێن.

سەدر جەختیكردەوە كە دەبێت دەستوەردانی دەرەكی لە عێراقدا كۆتایی پێبێت و گروپە چەكدارەكان هەڵبوەشێتەوە و دەبێت دەستوەردانی دەرەكی لە عێراق كۆتایی بێت و كاتی ئەوە هاتووە كۆتایی بە تاقمەگەری لە وڵات بهێندرێت.

موقتەدا سەدر داوایكرد، حەشدی شەعبی لە بازرگانی و سیاسیەت دووربخرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕێوڕەسمی "نوێژی ڕێكخراو" لە بەغداد دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

جۆ بایدن: فەلەستینییەكان شایەنی وڵاتێكی خاوەن سەروەرین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت پێشێلکاری بەرامبەر ژنان بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا…
Total
0
Share