كۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی هەفتەی داهاتووی دیاریكرد بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق.

میدیای عێراقی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبوونەتەوە، بڕیاردراوە كۆتایی هەفتەی داهاتوو دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق ئەنجامبدرێت.

دیاریكردنی كاتی دانیشتنەكەی نوێنەران لەكاتێكدایە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری لەبارەی یاساییبوون و یاسایینەبوونی بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بدات بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر بڕیاردەدات

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق ئەمڕۆ لەبارەی سێ دۆسیەوە کۆدەبێتەوە، کە یەکێکیان تانەدانە لە پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی…
Total
0
Share