بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك و سبەینێش پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با بە تایبەت لە سنووری پارێزگای هەولێر و ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كە لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێكراوە بەرزتر دەبێت لە تۆمارەكانی دوێنێ و سبەینێ كەمێك پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.