ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی لە هێرشەکەی سەر هەولێر ڕاگەیاند

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر ڕایگەیاند، کە ئەمینداری گشتی زۆر نیگەرانە لەو هێرشەی کرایە سەر شاری هەولێر لەکاتێکدا عێراق بە کاتێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت.

لە وتەیەکدا فەرحان حەق جێگری وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە، کە پرسیار لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێرەوە لێکراوە و ڕایگەیاندووە، “ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لە هێرشەکەی سەر هەولێر زۆرنیگەرانە”.

فەرحان حەق لەزاری گۆتێرێشەوە دەڵێت، “هێرشەکە لەکاتێکدایە کە عێراق لە ماوەیەکی هەستایردایە لەسەر ڕێگەی گەیشتن بە ئاشتی و سەلامەتی”.

هەروەها ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هانی سەرجەم لایەنەکانی عێراق دەدات بۆ پاڵپشتی لە هەوڵەکانی وڵاتەکە بۆ ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەکەدا، شانبەشانی رێزگرتن لە سەروەریی، یەکپارچەیی خاک و پەیوەندیی باش.

پێشتر نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێریانکرد و ڕایانگەیاند، “بەتوندی هێرشەکەی سەر هەولێر سەرکۆنە دەکەین”.

ڕۆژی یەکشەممە 13ى ئازار، هێرشى موشەکى کرایە سەر شاری هەولێر و سوپاى پاسدارانى کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپرسیارێتیى خۆى لەئەنجامدانی ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی چوارشەممە بۆ هەڵەبجە تەرخاندەكات

بابەتی دواتر

کەشتییەکی جەنگیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی بە کەمتر لە دۆلارێک دەفرۆشرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: بەردەوامین لە هەوڵەکان جیاكردنەوەی پرسی مووچە لە سەرجەم پرسە داراییەكانی دیكە

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی، محەمەد شیاع سودانی جەختیکردەوە، لە هەوڵەکانیان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و جیاکردنەوەی…
Total
0
Share