وشكەساڵی هەڕەشە لەسەر ژیانی هاوڵاتییانی باشووری عێراق دەكات

ڕوانگەی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، وشكەساڵی و كەمبارانی هەڕەشەیە لەسەر هاوڵاتییانی نیشتەجێی باشووری عێراق بەشێوەیەك كە زیانی گەورەی دارایی بە بژێویی خێزانەكان گەیاندووە و هۆكارەكەشی توركیا و ئێرانە كە سەرچاوەئاویيەكانی عێراقییان وشككردووە.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، لاوازیی حكومەتی عێراقە كە وڵاتانی دراوسێ بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەكەن و لەسەر هەمووشیانەوە توركیا و ئێرانە كە تەواوی سەرچاوەكانی ئاویان لەسەر عێراق گرتووەتەوە و چەند بەنداوێكی گەورەیان دروستكردووە.
هاوكات هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە ، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەو هەنگاوانەی توركیا و ئێران زیانی بە جوتیاران و ئەو كەسانە گەیاندووە كە بژێوی ژیانیان لەسەر بەخێوكردنی سامانی ماسی بووە لە عێراقدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، ڕەنگدانەوەی ئەو مەترسییانە و كاریگەرییەكانی لە پارێزگاكانی میسان و زیقار هەبووە كە بەهۆیەوە بە ملیۆنان ماسی لەناوچوون و بەوەش زیانی بە بژێويی هەزاران خێزانی عێراقی گەیاندووە.

بابەتی پێشتر

ڕوونی بۆ سوارێز: بۆ ئێمە گونجاو نیت

بابەتی دواتر

هێشتا ماوە.. چێڵسی چۆن بازاڕی گواستنەوەکان داگیر دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share