هێشتا ماوە.. چێڵسی چۆن بازاڕی گواستنەوەکان داگیر دەکات؟

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەستی بە جموجۆڵ کردووە، بەم نزیکانە چەندین گرێبەست یەکلایی دەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “سکای سپۆرت”، چێڵسی تەکتیکی چاوەڕوانی و لێدانی کتوپڕی پەیڕەو کردووە، حاڵی حازر لە چەندین لاوە سەرقاڵی دانوستاندنن بۆ گواستنەوەی یاریزانان.

تۆماس توخێلی ڕاهێنەری یانە شینەکە دەڵێت، “بە دووری نازانم هێرشبەرێکی دیکە بکڕین، بەڵام لە ئێستادا پێشەنگیی هەوڵەکانمان بۆ بەرگریکارانە.”

سەرچاوەکانی بەریتانیا جەختیان لەوە کردووەتەوە، دوای کڕینی ڕەحیم ستێرلینگ، گرێبەستی خالیدۆ کۆلیبالیی بەرگریکاری ناپۆلی واژۆ دەکرێت و لێرەدا هەوڵەکان ناوەستنەوە..

ئامانجەکانی داهاتوو بریتین لە، پریسنێل کیمبێمپێ-ی بەرگریکاری فەرەنسی پاریس سان جێرمان، هەروەها یەکێک لە لیڤاندۆڤسکی یاخود کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لووتکه‌ی له‌ یوڤێ برده‌وه‌ و ڕیاڵ و سیتی به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، پاریس سان جێرمان یاریی لووتکه‌ی له‌…
Total
0
Share