بۆلتۆن پلانی واشنتن بۆ هەوڵی كودەتا لە چەند وڵاتێك ئاشكرادەكات

جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، هاریكاربووە لە پلاندانان بۆ هەوڵی كودەتا لە چەند وڵاتێكدا.

وتەكەی جۆن بۆلتۆن ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی، لە پەراوێزی ئەو مشتومڕەدایە دەربارەی تۆمەتباركردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بە هاندان بۆ توندوتیژی لەپێناو مانەوە لە دەسەڵاتدا لە ئارادایە.

بۆڵتۆن كە پۆستەكەی لە سەردەمی ترەمپ-دا بوو، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، خودی خۆی بەشداری لە “پلاندانان بۆ كودەتا” لە دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا كردووە.

لەگەڵ ئەوەشدا ڕاوێژكارەكەی پێشوو دووپاتیكردەوە، ئەو هێرشەی ژمارەیەك لە لایەنگرانی ترەمپ كردیانەسەر بینای كۆنگرێس لە 6ی كانونی دووەمی 2021دا، هەوڵی كودەتا نەبووە لەلایەن ترەمپەوە، بەڵكو “جێگیرنەبوونی بووە لەسەر بیرۆكەیەك و ئەوی دیكە”.

بۆلتۆن كە بە هەڵوێستە هێرشبەرەكانی لە دیپلۆماسیەدا ناسراوە، ئەو كودەتایانەی ڕوون نەكردەوە كە باسیكرد.

بەڵام بەرپرسێكی پێشوو ئاماژەی كرد بە هەوڵە شكستخواردووەكەی خوان گوایدۆ-ی سەرۆكی بەرهەڵسكاریی فەنزوێلی، كە واشنتن پاڵپشتی دەكرد، لە ساڵی 2019دا بۆ وەلانانی نیكۆلاس مادۆرۆ-ی سەرۆك.

هەروەها بۆلتۆن كە پۆستی جیاجیای لە سێ ئیدارەی كۆمارییەكاندا هەبووە، یەكێك بوو لە ئەندازیارانی هێرشی سەر عێراق لە 2003دا، جگەلەوەی لە پاڵپشتیكارانی لێدانی سەربازی بوو لە ئێران و كۆریای باكوور.

بابەتی پێشتر

دوای خیانەتی (audi).. (BMW) فریای ڕیاڵ مەدرید کەوت

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا وادەی باشبوونی كارەبا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share