دوای خیانەتی (audi).. (BMW) فریای ڕیاڵ مەدرید کەوت

کۆمپانیای (BMW) ی ئەڵمانی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل، گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی واژۆ کرد.

دوای 19 ساڵ لە پەیوەندیی هاوبەش، کۆمپانیای (audi) ئەڵمانی گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید نوێ نەکردەوە، بەو پێیەی کۆمپانیا ئەڵمانییەکە دەیەوێت تەنها مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای (BMW) واژۆ کرد، کە کارگەی سەرەکی لە شاری میونشنە و یەکێکە لە نایابترین کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.

لە یەکەم پەیوەندیی نێوان جەمسەرەکاندا، یاریزانانی پێکهاتەی یەکەمی تۆپی پێ و باسکەی ڕیاڵ مەدرید بۆ هەردوو ئاستی کچان و کوڕان، سوودمەند دەبن لە ئۆتۆمبێلە کارەبایییەکانی (BMW) لە بازاڕەکاندا، کە پێکهاتوون لە جۆرەکانی (ix و i4 و ix3 و i7 و ix1).

بابەتی پێشتر

تووشبووان بە كۆرۆنا لە هەرێم 450 هەزاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

بۆلتۆن پلانی واشنتن بۆ هەوڵی كودەتا لە چەند وڵاتێك ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share