“نونێز خەریک بوو سییەکانی بتەقێت”

یەکەم دەرکەوتنی داروین نونێز بە درێسی یانەی لیڤەرپوڵەوە دەریخست، کە یاریزانەکە لەڕووی جەستەییەوە ئامادە نییە.

شەوی ڕابردوو لیڤەرپوڵ لە یارییەکی دۆستانەدا بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام دۆڕاندنی بەرامبەر مانچستەر یونایتد تۆمار کرد، داروین نونێزی هێرشبەری ئۆرۆگوایی ئاستی بەپێی پێویست نەبوو و چەند هەلێکی گۆڵکردنی لەدەستدا.

یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری “ڕێدز” دەڵێت، “هێرشبەری ژمارە نۆیە و دەشتوانێت لە باڵەکانی هێرشبردندا یاری بکات، بەڵام هاوڕێکانی بەدوایدا دەگەڕان، ئەوەش شتێکی باش بوو.”

هەروەها دەڵێت، “تەنها سێ ڕاهێنانی لەگەڵماندا کردووە و لە سێیەم ڕاکردندا نزیک بوو سییەکانی بتەقێت، بەهۆی زۆریی تۆپە ئاراستەکراوەکانەوە کوشتمان، دەتوانێت لە داهاتوودا خێراییمان پێبدات.”

سەرچاوەکان پێیان وایە، داروین نونێز لەڕووی جەستەییەوە ئامادە نییە، لە داهاتوودا دەبێت کار لەسەر تواناکانی بکات، پاشان دەتوانێت ئەنجامێکی باش بدات بەدەستەوە.

بابەتی پێشتر

هەفتەی داهاتوو 330 ملیۆن بەسەر بەرشلۆنەدا دەبارێت

بابەتی دواتر

لە هەولێر گەرما دەگاتە 47 پلە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس یاری لوتکه‌ی له‌ یونایتد برده‌وه‌ و هاوکێشه‌که‌ی هاوتاکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌‌ کۆتا‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی پاریس سانت جێرمان بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر مانچسته‌ر یونایتد…
Total
0
Share