(ڤیدیۆ) لیستەر سیتی لە حەوت خولەکی کۆتاییدا یونایتدی ڕۆناڵدۆی کوتا بەزەویدا

یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای کینگ پاوەر ڕووبەڕووی مانچستەر یونایتد بووەوە، ئەستێرەکانی برێندان ڕۆجەرز بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای کینگ پاوەر بووە میوانی یانەی لیستەر سیتی، یارییەکە بە ئەنجامی (4-2) لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی یونایتد لە خولەکەکانی 19، 82 لەلایەن ماسۆن گرینوود و مارکۆس ڕاشفۆردەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی لیستەریش لە خولەکەکانی 31، 79، 83، 91 لەلایەن یوری تیلیمانس، کاجلار سۆینکو، جەیمی ڤاردی، پاتسۆن داکا-وە تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر بێرنڵی تۆمارکرد.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 12، 71 لەلایەن بێرناردۆ سیلڤا و کیڤن دی برۆینەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیستەر سیتی بەکۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی 11ی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو، هەروەها یانەی مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندی سەرکەوت.

بابەتی پێشتر

نێیمار لەڕووی تەکنیکییەوە پێنج یاریزان لەخۆی بە باشتر دەزانێت

بابەتی دواتر

دۆرتمۆند 3-1 ماینز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share