هاوڵاتییەكی پارێزگای هەولێر، بڕێكی زۆری پارەی ونبوو دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەكەی و پۆلیس ستایشی هەڵوێستەكەی دەكات.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە دوای ئەوەی گەشتیارێک بە ناوی (س . ئـ) بڕی 11 هەزار دۆلار و چوار ملیۆن و 500 هەزار دیناری ونکرد، پارەكە لە لایەن خاوەنی یەكێك لە شوێنە گەشتیارییەكانی هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ بە ناوی کەریم محەمەد ڕەشید دۆزرایەوە.
پۆلیسی سۆران دەڵێت، لە بنکەی پۆلیسی خەلیفان پارەکە درایەوە دەست خاوەنەکەی و بنکەكە سوپاسی ئەو هاوڵاتییەی كردووە كە پارەكەی دۆزیوەتەوە و گەڕاندوویەتییەوە بۆ خاوەنەكەی.