سعودیە لەبارەی ئیسرائیلەوە بەڵێنی چی بە بایدن دەدات؟

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، سەردانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكات و سەرەتا دەچێتە ئیسرائیل و پاشان فەڵەستین، دواتر و لە ڕۆژی هەینیی داهاتوودا سەردانی سعودیە دەكات، ئامانجەكانی سەردانەكەش بابەتی گەرمی میدیای عەرەبی و ئیسرائیلی و ئەمریكین.

ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلس تایمزی ئەمریكی، ڕاپۆرتێكی شیكاریی لەبارەی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بایدن بۆ ناوچەكە بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، چاوەڕواندەكرێت حكومەتی سعودیە بەڵێن بە بایدن بدات ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فڕۆكە ئیسرائیلییەكاندا بكاتەوە و بتوانن بەسەر سعودیەدا بگەن بە وڵاتانی ئاسیا.

بەپێی ڕۆژنامەكە، هەنگاوەكانی ئاساییبوونەوەی پەیوەندیی نێوان سعودیە و ئیسرائیل، وابەستەی ململانێكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینن، وەك ئاماژەیەك بۆ هەوڵەكانی ئەمریكا لە پێناو ڕێكخستنی ڕیاز و تەلئەڤیڤ هاوشێوەی ئەوەی ئەمریكا لەگەڵ ئیمارات و بەحرەیندا كردی و ئەو دوو وڵاتەی لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاشتكردەوە.

دوێنێ دووشەممە فڕۆكەیەك كە پێشتر دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل “مۆساد” بەكاریدەهێنا، لە ڕیازی پایتەختی سعودیە نیشتەوە و میدیای ئیسرائیلی وتی، هەنگاوەكە وەك ئامادەكارییەكە بۆ سەردانەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ سعودیە.

ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلس تایمز دەڵێت، سەردانەكەی بایدن بۆ سعودیە لە كاتێكدا چیتر ئەو وڵاتە ناتوانێت نەوتی زیاتر بەرهەمبهێنێت، كڕینی چەكیش لە ئەمریكا هاوشێوەی جاران بۆ سعودیە ئاسان نییە و پێویستی بە ڕەزامەندیی كۆنگرێسە، سەرباری هەموو ئەمانەش، ئیدارەكەی بایدن وا خۆی نیشاندەدات كە بایەخ بە ئاشتبوونەوەی سعودیە و ئیسرائیل نادات.

بابەتی پێشتر

پێنتاگۆن: سەرکردەی داعش لە سوریا کوژرا

بابەتی دواتر

پەخشی ڕاستەوخۆی ببینە.. ناسا چوار وێنەی دیکەی جەیمس وێب بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پێشووی مۆساد نهێنیی دزەپێکردنی ئەرشیفی دۆسیە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

لەیەکەم چاوپێکەوتنی تەلەفیزۆنیدا دوای دوورکەوتنەوەی لە پۆستەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) وردەکاریی دزەپیکردنی زانیارییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ئاشکراکرد.…
Total
0
Share