رووداوێکی هاتوچۆ لە میسر 100 قوربانیی لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆی سەختدا لە میسر 32 کەس گیانیان لەدەستدا و 63 کەسیش برینداربوون.

میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، لە پارێزگای بەحیر رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پاسێک و چەند ئۆتۆمبێلێکدا روویداوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە ئۆتۆمبێلەکان ئاگریان گرتووە.

ئاشکراشیانکرد، لە رووداوەکەدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و 63 ی دیکەش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و سێ کەسیش لە شوێنی رووداوەکە چارەسەریان بۆ کراوە.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرانەکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: ئەوپەڕی توانامان دەخەینەگەڕ بۆ لاوازكردنی ئـ.ـێران

سەرۆکوەزیرانی ئیـ.ـسرائیل ڕایگەیاند، ئەوپەڕی توانامان دەخەینەگەڕ بۆ لاوازكردنی ئـ.ـێران. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیـ.ـسرائیل ڕایگەیاند، ئامانجەکانمان بۆ گۆڕینی سیستمی…
Total
0
Share