پێنتاگۆن: سەرکردەی داعش لە سوریا کوژرا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کوژرانی سەرکردەی باڵای داعشی لە سوریا لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی وڵاتەکەیدا ڕاگەیاند.

کۆڵێنێڵ دەیڤ ئێستێرن وتەبێژی فەرماندەی ناوەندیی پێنتاگۆن بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ماهیر ئەلعەقال لە کاتێکدا ماتۆرسیکلی پێبووە لە نزیک شارۆچکەی جەندریسی ڕۆژئاوای کوردستان، کوژراوە و یەکێک لە یاریدەدەرە هەرە گەورەکانیشی بەسەختی برینداربووە.

لەوبارەیەوە ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئەلعەقال لە هێرشێکی ئاسمانیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا کوژراوە و یەکێک لە هاوڕێکانیشی برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کوژرانی ئەو سەرکردەیەی داعش لێدانێکی گەورە و قورسە بۆ داعش لە سوریا.

بابەتی پێشتر

دایكێك منداڵەكەی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لوتی دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

سعودیە لەبارەی ئیسرائیلەوە بەڵێنی چی بە بایدن دەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share