فڕۆكەكانی توركیا چەند ناوچەیەك لە چیای مەتین لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان دەكەن.
پەیامنێرمان لە دهۆك پێیڕاگەیاندین، كاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا دووجار بۆردومانی چیای مەتین-ی كرد كە دەكەوێتە بەرامبەری گوندی سگێرێ لە قەزای ئامێدی.
دوابەدوای بۆردومانەكەش فڕینی فڕۆكەكان بە ئاسمانی ناوچەكەدا بەردەوامە.
بەنزیكەیی ڕۆژانە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن سوپای توركیاوە بە بیانووی بوونی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆردومان دەكرێن.