بەرگری چێڵسی داماڵراوە و کریستیانۆ و کانتی بوونەتە سەرئێشە

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 گورزێکی گەورەی بەرکەوتووە، چەندین یاریزانیان فرۆشتووە و چەندینێکی دیکەش لە یانە خوازیارەکانیان نزیکبوونەتەوە.

“تریبڵ فووت بۆڵ” نووسیویەتی، چێڵسی لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2022 جگە لە لوکاکو، ڕودیگێر و کریستنسنی لەدەستداوە، نزیکە ئازپیلیکوێتا و مارکۆس ئەلۆنسۆ-ش لە بەرژەوەندیی بەرشلۆنە لەدەست بدات.

تۆماس توخێلی ڕاهێنەر داوای لە ئیدارەی تۆد بۆیلی کردووە پەلە لە فرۆشتنی بەرگریکاراندا نەکات، تاوەکو جێگرەوەی بۆ دابین دەکەن، دووپاتیشی کردووەتەوە، ئەگەر بەم شێوازە بەردەوام بن وەرزی داهاتوو هاوسەنگی لەدەست دەدەن.

لە لایەکی دیکەوە، ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە بەهۆی ئەگەرەکانی کڕینی کریستیانۆ و فرۆشتنی نگۆلۆ کانتی بە ئارسیناڵ دووچاری سەرئێشە بووە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە توخێل پلانی داڕشتووە وەرزی داهاتوو دینامیکیەتی زیاتر بە پێکهاتەکەی بدات، دوودڵە لەوەی لەگەڵ کریستیانۆ و بەبێ کانتی و بەرگریکارەکانی دەتوانێت لە پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت یان نا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)ڕیاڵ مه‌درید به‌ هاتریکی ئاسینسیۆ و نمایشی بنزیمه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی لالیگا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگا بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share