کێ پاڵێوراوە بۆ بەرزکردنەوەی جامی یورۆ؟ دێل بۆسکی وەڵامدەداتەوە..

ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ڤیسێنتی دێل بۆسکی پێنج هەڵبژاردە وەک پاڵێوراوی سەرەکی بۆ بردنەوەی ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دیاریدەکات.

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا هەینی ڕابردوو بەڕوبەڕوبوونەوەی نێوان ئیتاڵیا و تورکیا دەستیپێکرد، ئیتاڵی و بەلجیکییەکان بە ئەنجامی فراوان براوەبوون و هێشتا هەڵبژاردە گەورەکانی دیکە ماوە چانسی خۆیان لە یورۆی 2020 تاقیبکەنەوە.

ڤیسێنتی دێل بۆسکی، ڕاهێنەری پێشووی ئیسپانیا لە چاوپێکەتونێکدا بە موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ڕاگەیاندووە، “پێموانییە شتێکی نوێ هەبێت و بۆچوونی منیش هاوشێوەی ئەوانی دیکەیە، کۆمەڵەی کۆتایی زۆر بەهێزە، پۆرتوگال و ئەڵمانیا و فەرەنسا و هەنگاریا لەخۆدەگرێت، کۆمەڵەیەکی ئاڵۆزە، پاڵێوراوەکان بۆ بەدەستهێنانی یورۆ، ئەڵمانیا، پۆرتوگال و فەرەنسان لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا”.

ڕاهێنەرە ئەزمووندارەکە دەڵیت، “لە چەند ساڵی ڕابردوو ئاستێکی باشمان پێشکەشکردووە، ناشکرێت کاتە ناخۆشەکانمان لە مۆندیالی 2018ی ڕوسیا لەبیربکەین، هیچ یارییەکمان نەدۆڕاند و بە پەناڵتی بەرامبەر ڕوسیا دەرکراین، جگە لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، کە کراینە دەرەوە، هەموو ڕوبەڕوبوونەوەکانی دیکەمان بەباشی تێپەڕیانکردووە، کۆمەڵەی یاریزانانمان باشن، پابەندن، پێویستە ئێمەش هانیانبدەین بۆ تۆمارکردنی ئەنجامێکی باش”.

دێل بۆسکی ڕاهێنەری ئەفسانەیی ئیسپانیایە، ناسناوی مۆندیالی 2010 و یورۆی 2012ی بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید لە یەک حاڵەتدا بۆند لەگەڵ کوندی واژوودەکات

بابەتی دواتر

لە شەش مانگی ڕابردوو شەش كۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەكان كوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share