(ڤیدیۆ) بلباو، بەرشلۆنەی لە جامی شای ئیسپانیا کردە دەرەوە

ئەمشەو پێنجشەممە، ئەتلەتیک بلباو ڕووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوەی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیای بەرامبەر بەرشلۆنە ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

لەچێوەی یارییەکانی قۆناغی 16ی کۆپا دێل رێ، یانەی ئەتلەتیک بلباو لە یاریگای سان مامێس میوانداریی یانەی بەرشلۆنەی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لەبەرژەوەندیی بلباو کۆتاییهات.

گۆڵی یەکەمی بلباو لە خولەکی دوو لەلایەن ئیکەر مونیاینەوە تۆمارکرا، لە خولەکی 20 فیران تۆرێسی بە لێدانێکی هونەریی ناوازە گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکردەوە.

لەدواین ساتەکاندا، لە خولەکی 86 ئینیێگۆ مارتینێز گۆڵی دووەمی یانە باسکییەکەی تۆمارکرد، هەمووان پێیانوابوو یارییەکە کۆتاییهاتووە، بەڵام لە خولەکی 93 (لەکاتی زیادکراودا)، پێدری گۆڵی یەکسانکەرەوەی یارییەکەی تۆمارکرد.

بەناچارییەوە پەنا بۆ کاتە زیادکراوەکان برا، لە خولەکی 105 ئیکەر مونیاین جارێکی دیکە توانی تۆڕی گۆڵی تێر شتیگن بەلێدانی سزا بهەژێنێت، یارییەکەش بەو ئەنجامە (3-2) کۆتاییهات.

بابەتی پێشتر

لیچی 1-3 ڕۆما

بابەتی دواتر

داعش هەوڵی ئازادکردنی زیندانییانی دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share