گەنجانی توركیا بەتەواوەتی پشتیان لە ئەردۆغان و ئاكپارتی كرد ‏

نوێترین ڕاپرسی لە توركیا دەریدەخات، زۆربەی گەنجان و نەوەی نوێی وڵاتەكە دەنگ بە ئەردۆغان و هاوپەیمانێتییەكەی ئاكەپە – مەهەپە نادەن.

ڕاپرسییەكە ناوەندی لێکۆڵینەوەی گەزێجی ئەنجامیداوە و سەرنجی لەسەر ڕای گەنجان و نەوەی نوێی وڵاتەكە بووە، بەپێی ئەنجامەكان، بۆ هەڵبژاردنی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023، نەوەی نوێ و ئەوانەی بۆ یەكەمجار بۆیان هەیە بەشداریی دەنگدان بكەن، كە نزیكەی 12%ی دەنگدەران پێكدەهێنن، 80%یان دەنگ بە ئەردۆغان و ئاكپارتی و هاوپەیمانێتیی جمهورییەتی ئاكەپە – مەهەپە نادەن.

لە زۆربەی ڕاپرسییەكانی چەند ساڵی ڕابردووی توركیا، هاوڵاتییانی وڵاتەكە بەردەوام پێیان وابووە پرسی ئابوری گەورەترین كێشەی توركیایە، لەم ڕاپرسییەشدا بەهەمانشێوەیە و 74%ی بەشداربووان پێیانوایە ئابوری گەورەترین کێشەی تورکیایە، لەو ڕێژەیە نزیكەی 45%یان بڕوایان بە ئۆپۆزسیۆن هەیە بتوانێت كێشە ئابورییەكان تێپەڕێنێت، لەكاتێكدا تەنها 40% پێیانوایە هاوپەیمانیی كۆماری ئاكەپە – مەهەپە بتوانێت کێشە ئابورییەكان چارەسەر بکات.

بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو، هاوپەیمانێتیی كۆماری ئاكەپە – مەهەپە و هەروەها هاوپەیمانێتیی میللەت، كە جەهەپە سەرۆكایەتیی دەكات و چەند لایەنێكی دیكەی ئۆپۆزسیۆنی تێدایە، ڕكابەری سەرەكیی یەكدین و بەپێی ڕاپرسییەكان دەنگەكانیان زۆر نزیكە لە یەكەوە.

هەروەها پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە، بەهەمانشێوە چاوی زۆری لەسەرە، کە ساڵی 2018 و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیادا 11.7%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

عەلی عەونی گەنجێكی زاخۆی دەستگیركردووە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: عەلی قازی هەمیشە لە بەرەی گەل و لەخەمی خەڵکدا بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share