وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی تارانی لە ئەنقەرە بانگهێشتکرد

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی شوبات بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانی لە ئەنقەرە کرد بەهۆی لێدوانەکانی ئەمدواییەی تاران کە تورکیا بە پێشێلکردنی خاکی عێراق تۆمەتبار دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، “ئێمە چاوەڕێمان دەکرد کە ئێران پاڵپشتیی تورکیا بکات لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر نەک دژی بوەستێتەوە”.

ئیرەن مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق پێشتر وتبووی، “ئێمە بەهەموو شێوەیەک هەر دەستێوەردانێکی سەربازی بەسەر خاکی عێراق ڕەتدەکەینەوە، نابێت هێزەکانی تورکیا بەهیچ شێوەیەک ببێتە سەرچاوەی مەترسی بۆ سەر خاکی عێراق و نابێت هەوڵی داگیکردنی بدات”.

ئاماژەی بەوەشکردبوو کە پێویستە هێزەکانی تورکیا لەوناوچانەی خاکی عێراق بکشێنەوە کە بڵاوەیان پێکراوە و بگەڕێنەوە سنورە نێودەوڵەتییەکانی خۆیان، هێزە عێراقییەکان دەتوانن ئاسایشی خاکی خۆیان بپارێزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوڵەت باخچەلی: با مافی هیوا بە ئۆجـ.ـەلان بدرێت و دەمیرتاشیش بگەڕێتەوە ماڵەوە

دەوڵەت باخچەلی رایدەگەیەنێت، تورکیای بـ.ـێتیرۆر ئامانجی ئێمەیە، کورد تەنیا پـ.ـەکـ.ـەکە و یـ.ـەپـ.ـەگـ.ـە نییە. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی…
زیاتر ببینە

وادەی بەڕێوەچوونی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران راگەیەندرا

پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. پێگەی…
Total
0
Share