یانەی مانچستەریونایتد سزای ڕۆناڵدۆ نادات بەهۆی پابەند نەبونی بە ڕێنماییەكانی یانەكەوە.
لەوكاتەوەی یانەی مانچستەریونایتد دەستی بە ڕاهێنانەكان كردۆتەوە، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەگەڕاوەتەوە.
سەرباری بەشدارینەكردنیشی لە ڕاهێنانەكاندا، گەشتیش لەگەڵ یانەكە بۆ ئوسترالیا ناكات كە بڕیارە مانچستەر لەوێ كەمپێكی مەشق و ڕاهێنان بكاتەوە.
ئەمە جگە لەوەی كە بەشداری پڕوپاگەندەی ناساندنی درێسی وەرزی نوێی مانچستەر یونایتدیشی نەكردووە.
لەگەڵ ئەوەی ڕۆناڵدۆ دژی ڕێنماییەكانی یانەكە دەجوڵێتەوە، بەڵام هێشتا مانچستەریونایتد وەك ئەستێرەیەكی مێژویی سەیری دەكات و هیچ سزایەك دژی بەرزناكاتەوە.
یانەی مانچستەر یونایتد ئاشكرایكردووە كە ڕۆناڵدۆ بەهۆكاری خێزانی نەگەڕاوەتەوە بۆ یانەكە و ڕاگەیاندنەكانیش دەڵێن ڕۆناڵدۆ ناگەڕێتەوە، چونكە دەڕوات.