مۆدریچ و ڕۆدریگۆ پەیوەندیی هاوڕێیانە، یان باوک و کوڕ؟

ئەستێرەی لاوی بەرازیل و یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕۆدریگۆ گوس نهێنی پەیوەندیی دۆستانەی لەگەڵ لوکا مۆدریچ بۆ میدیاکان ئاشکرادەکات.

تۆڕی “ئەی بی سی”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پەیوەندیی نێوان لوکا مۆدریچ و ڕۆدریگۆ لەژووری جلگۆڕینەکانی یانەی شاهانە ئاسایی نییە، تەنها پەیوەندیی هاوڕێیانەی نێوان دوو یاریزان نییە، بەڵکو یاریزانە بەرازیلییەکە وەک باوک مامەڵە لەگەڵ لوکیتای کرواتی دەکات.

لەوبارەیەوە ڕۆدریگۆ بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە، “ڕۆژێکیان، لەبارەی باوکمەوە لەگەڵ لوکا مۆدریچ قسەم دەکرد، بۆمان دەرکەوت باوکی ڕاستەقینەم تەنها ساڵێک لە هاوڕێکەم گەورەترە، لوکا زۆر سەرسامبوو و پێیوتم: چیتر دەتوانیت وەک باوکت مامەڵەم لەگەڵدا بکەیت، لەوکاتەوە، بە (کوڕم) بانگمدەکات و منیش بە (باوکە) ناویدەهێنم”.

یاریزانەکەی سیلیساو دەڵێت، “پەیوەندیی نێوانمان زۆر ناوازەیە، بەختەوەرم لەگەڵ کەسایەتییەکی وەک لوکا مۆدریچ یاریدەکەم، هەروەک هەمیشە وتوومە، باشترین یاریزانە تاوەکو ئێستا یاریم لەگەڵداکردبێت”.

مۆدریچ تەمەنی 36 ساڵە و باوکی ڕۆدریگۆ تەمەنی 37 ساڵە، ڕۆدریگۆ خۆی تەمەنی 21 ساڵە، چاوەڕوانی داهاتوویەکی پرشنگداری لێدەکرێت لە یانەی شاهانە و پێکهاتەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی بەرازیل.

بابەتی پێشتر

پاریس تووشی قەیرانی فرۆشتن بووە

بابەتی دواتر

مستەفا چاوڕەش: پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا بەمنزیكانە تەواودەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share