دی ماریزیۆ ناوی ئەو یانانەی ئاشكراكرد كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی پەیوەندی پێیانەوە ناكات.
دی ماریزیۆ بەناوبانگترین ڕۆژنامەنوسی گواستنەوەكان ئاشكرایكرد، ڕۆناڵدۆ بەهیچ شێوەیەك ناگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا.
وتیشی: ڕۆناڵدۆ نایەوێت پەیوەندی بە یانەكانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و بەرشلۆنەی ئیسپانیشەوە بكات.
دی ماریزیۆ پێیوایە چێڵسی نزیكترین یانەیە لەوەی گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە پورتوگالییەكە ئیمزابكات.
سەرباری ئەوەش ، تا ئێستا بەرپرسانی یانە لەندەنییەكە هیچ هەنگاوێكیان بۆ كڕینی نەناوە.